ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕادەگیرێت


ویستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێتەوە ڕۆژانە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ کاتژمێر کارەکانیان ڕادەگیرێن و ناتوانن مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێبکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەی خستوەتەڕوو بەهۆی ڕاگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە کە لەلایەن وەزارەتی گەیاندنی عێراقیەوە ڕاگیراوە ڕۆژانە زیاتر لە سێ کاتژمێر کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت ڕادەگیرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لەکاتی ڕاگرتنی کارەکاندا ناتوانن مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێبکەن.

بەڕیوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ تا یەکی پاشنیوەڕۆ ناتوانن هیچ پاسپۆرتێک دەربهێنن یان نوێبکەنەوە یان وەربگرنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە وەزارەتی پەیوەندیەکانی عێراق ڕایگەیاند بەهۆی خولی سێیەمی تاقیکردنەوەی خوێندکارانەوە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری عێراقدا بێجگە لە هەرێمی کوردستران ڕادەگیرێن.


AM:10:27:16/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت