په‌رله‌مانتارێك: تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی 2019 له په‌رله‌مان سه‌خته
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێك پێی وایه پڕۆژه‌یاسای 2019ی عیراق به فشاری سیاسی داڕێژراوه و تێپه‌ڕاندنی له په‌رله‌ماندا كارێكی سه‌خته.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه نه‌یویستوه ناوی خۆی و كوتله‌كه‌ی ئاشكرا بكات باسی له كه‌موكورتییه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 كردوه و پێی وایه كه بودجه‌كه به فشاری سیاسی داڕێژراوه، ئاشكراشیكردوه كه توێژی ئاواره‌كان له‌و بودجه‌یه‌دا پشتگوێخراون كه ماوه‌ی پێنج ساڵه له ژێر خیوه‌تدا ده‌ژین.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا هه‌وڵدراوه دڵی هه‌ندێك لایه‌ن رازی بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی ته‌رخانكردنی بڕه پاره بۆ حه‌شدی شه‌عبی كه له‌سه‌ر حسابی چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه بودجه‌یان بۆ دیاریكراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشیكرد كه تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 له په‌رله‌مان به‌وجۆره‌ی كه ئێستا داڕێژراوه، كارێكی سه‌خته، داواشی له حكومه‌ت كردوه چاو به‌ڕێژه ته‌رخانكراوه‌كاندا بخشێنێته‌وه ئینجا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات.
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 له‌لایه‌ن حكومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه كۆتایی هاتوی عیراقه‌وه دانراوه و عه‌بادی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه هه‌وڵ ده‌دات له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی نوێ بكات.
PM:03:55:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت