سەرۆک کۆمار پەیامێکی ئاراستەی ئەو کەسانە کرد کە دەنگیان پێنەداوە


ویستگە نیوز-

سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند ئەو ململانێیەی کە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ڕویدا ئاساییە و گرنگ ئەوەیە بابەتە سەرەکیەکانمان بیرنەچێتەوە و سپاسی ئەوانەشی کرد کە دەنگیان پێ نەداوە.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە ڕایگەیاند "لە پرسی سەرۆک کۆماردا هەندێ بگرەوبەردە و ململانێ دروستبوو بەڵام ئەوە ئاساییە و سیاسەت ئەو روداوانەشی تێدایە".

سەرۆک کۆمار وتیشی "گرنگ ئەوەیە ئەو ململانێ بچوکانە بابەتە سەرەکیەکەمان ببیر نەباتەوە و ساردامن نەکاتەوە".

سەرهەم ساڵح سوپاسی ئەو پەرلەمانتارانەی کرد کە دەنگیان پێنەداوە وتی ڕێزی هەیە بۆیان و لەقۆناغی داهاتودا کاری دەستووری بەیەکەوە ئەنجامدەدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی پێشوو لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا ململانێ لەنێوان یەکێتی و پارتیدا دروستبوو و کار گەشتە ئەوەی هەڕەشە و زمانی توند بەرامبەر یەک بەکاربهێنن و هەندێک لە پەرلەمانتارانی لایەنەکانی تریش دەنگیان بە هیچیەک لە کاندیدەکانی یەکێتی وپارتی نەدا.


PM:03:20:10/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 79504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت