ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر سێ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاترلە سێ کیلۆ مادەی هۆشبەری راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن دوو کەسه‌وه ده‌ویسترا لەناو بازاڕی شاری سلێمانی ساغی بكه‌نه‌وه.
جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستیانگرتووە بەسەر زیاتر لە سێ کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاک.
ئاشكراشیكرد كه دوو کەس بەنیاز بوون ئەو بڕە مادە هۆشبەرە لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی ساغی بكه‌نه‌وه.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی راشیگه‌یاند كه ئەو دوو کەسه گەنجن و مادەکەشیان لەناو تایەی سپێری ئۆتۆمبێلدا شاردبووەوە و ئێستا ئەو دوو کەسە دەستگیر کراون و لێکۆلینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
AM:10:58:26/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت