به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر د.به‌رهه‌م ساڵح بڵاوبۆوه‌وه
د. به‌رهه‌م ساڵح
وێستگه نیوز-
له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆتا ساڵی خوێندنی د. به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بڵاوبۆوه.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا كه خوێدنی ساڵی 1978 و 1979 قۆناغی شه‌شی ئاماده‌یییه، ده‌رده‌كه‌وێت د. به‌رهه‌م ساڵح له‌بیركاری و فیزیا توانیویه‌تی به‌نمره‌ی 100 له 100 ده‌ربچێت و له‌زمانی عه‌ره‌بی 87 به‌ده‌ستبهێنێت و له‌كیمیاش 98 به‌ده‌ستبهێنێت.
د. به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتییه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و هه‌فته‌ی ڕابردوو دوای چه‌ند مانگێك وازهێنان له‌و حزبه‌و دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق گه‌ڕایه‌وه ناو حزبه‌كه‌ی.
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له ساڵی 1960 له شاری سلێمانی، له كوردستانی عیراق، له دایكبووه.
له كۆتایی ساڵی 1976 په‌یوه‌ندیی كردووه به ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه.، له ساڵی 1979 دا دووجار له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌سگیركراوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به‌ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانه‌وه. ماوه‌ی 43 رۆژ له زیندانه‌كانی ئه‌من له هه‌یئه‌ی ته‌حقیقی خاسسه له كه‌ركوك ده‌سگیر كراوه و به چه‌ندین شێواز ئه‌شكه‌نجه دراوه.
- دوای ئازادكردنی له زیندان، خوێندنی ئاماده‌یی به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می له سه‌ر ئاستی كوردستان و پله‌ی سێیه‌می له سه‌ر ئاستی عیراق به‌ده‌ستهێناوه دوای ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌دا 96,5نمره‌ی % ی وه‌رگرتووه.
- به هۆی چاودێری ئه‌منییه‌وه عیراقی جێهێشتووه و روویكردۆته به‌ریتانیا.
- له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه بۆته ئه‌ندام له رێكخستنه‌كانی ئه‌وروپای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بۆته به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
- سه‌رباری سه‌رقاڵبوونی به خه‌باتی سیاسی، خوێندنی زانكۆی ته‌واو كردووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی و بیناسازی ساڵی 1983 له زانكۆی كاردیف له به‌ریتانیا، به‌ده‌ستهێنا.
- خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری ئامار و پراكتیزه‌ی كۆمپیوته‌ر له ئه‌ندازیاری گشتی له ساڵی 1987 له زانكۆی لیڤه‌ربول له به‌ریتانیا.
AM:10:44:24/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 35945
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت