مه‌حمود سه‌نگاوی: قوباد تاڵه‌بانی به‌ برژانگی چاوم ده‌پارێزم

‌قوباد تاڵەبانی و مەحمود سەنگاوی

وێستگه‌ نیوزـ

 مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند کە رەخنەگرتن لە قوباد تاڵەبانی مانای ئەوە نییە کە رقی لێیەتی، بەڵکو ئامادەیە بە برژانگی چاوی قوباد تاڵەبانی بپارێزرێت، داواشی لە بزوتنەوەی گۆڕان کرد بگەڕێنەوە ناو یەکێتی.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 22ی ئه‌یولی 2018، لە قەزای چەمچەماڵ بە ئامادەبوونی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سیروان كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی و مستەفا چاڵاوی، ئەندامی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی كۆبوونەوەی مەكتەبی رێكخستنەكانی یەكێتی لەگەڵ سەرجەم رێكخستەكانی قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدرا و مه‌راسیمێك بۆ بانگه‌شه‌ی لیستی 105ی یه‌كێتی له‌و ناوچه‌یه‌ رێكخرا.

لە مەراسیمەكەدا مەحمود سەنگاوی رایگەیاند: هاتووین لەبەدرەمتان داوای لێبوردن بكەین ئەگەر ئەو بەڵێنانەی داومانە نەمانتوانیبێ بەشێكی جێبەجێ بكەین، بەپشتیوانی ئێوە بەشێك لەو ئەركانەی كە ماوە لەسەرشانی قوباد تاڵەبانی بۆتان جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی: "دەمەوێت رونكردنەوەیەك بدەم سەبارەت بەو رەخنانەی لە قوباد تاڵەبانیم گرتوە، ئەو رەخنانە مانای ئەوە نییە كە رقم لە قوباد تاڵەبانی بێت ئەو كوڕی سەركردەی كۆچكردووی ئەم وڵاتە جەنابی مام جەلالە من لە ناخی دڵمەوە خۆشم ئەوێت، پێم خۆشە ئەگەر گوللەیەك بۆ قوباد تاڵەبانی بێت، بەر مەحمود سەنگاوی بكەوێت لەبەر ئەوەی مەحمود سەنگاوی بەشێكی زۆری تەمەنی بەڕێكردووە رەنگە ئەمجارە تەتوانێت خەبات بكات، بەڵام قوباد تاڵەبانی رۆڵەیەكی گەنجی كوردستانە و دەتوانێت ئەو ئەركانەی ئێمە جێبەجێمان نەكردووە  تەواوی بكات."

مەحمود سەنگاوی راشیگەیاند: بۆیە گوێمان لە هەندێك لایەنە كە بەمەبەستی بانگەشە رەخنەكانم لێدەداتەوە من رەخنەم لە كادرێكی حزبەكەم گرتووە لەبەر خۆشەویستی حزبەكەم لەبەر خاتری گۆڕەكەی جەنابی مام جەلال داوای خزمەتگوزاری زیاترم لێكردووە، من رقم لە قوباد تاڵەبانی نییە، بە برژەنگەكانی چاوم ئەیپارێزم، ئەوانەی ئەو دەهۆڵانە لێدەدەنەوە نەیارانی یەكێتین.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی داوایه‌كیشی ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد و وتی: "داوا لە گۆڕان دەكەم بگەڕێنەوە ماڵە گەورەكەی یەكێتی و پێكەوە هەوڵەكانمان بخەینە خزمەتی وڵاتەكەمانەوە نەك وەك دوژمن قسەكانمان پشان بەن."

هەربۆیە ئێستاش شانبەشانیان دەگەڕێم و داوا لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەم دەنگ بدەن بە لیستی 105 ی یەكێتی ژمارە 10 بۆ ئارامی..هەلی كار..خزمەت.



PM:10:24:22/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 21169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت