‌به‌ وێنه‌.. عاشورا له‌ كشمیر
‌دوو شیعە مەزهەبی کشمیر لەخۆیان دەدەن

وێستگه‌ نیوزـ

رۆژی عاشور كه‌ ده‌كاته‌ 10ی موحه‌ڕه‌م له‌ رۆژژمێری كۆچی و تایبه‌ته‌ به‌ شوێنكه‌وتوانی مه‌زهه‌بی شیعه‌، عاشورا په‌یوه‌سته‌ به‌ یادی كوژرانی ئیمام حسێن كوڕی عه‌لی ئه‌بو تالیب و ساڵانە ملیۆنان موسڵمانی شیعە مەزهەب بەشدرای لەو یادەدا دەکەن.

له‌ رۆژی عاشورادا، شیعه‌كانی هه‌رێمی كشمیر كه‌ ناوچه‌یه‌كی كێشه‌له‌سه‌ری نێوان پاكستان و هندستانه‌، ئه‌و یاده‌یان كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ خوێناویكردنی جه‌سته‌ی خۆیان به‌ زینجیر و چه‌قۆ و شمشێر.

ئه‌وه‌ی به‌لای ساتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی سه‌رنجڕاكێش بووه‌، ئه‌وه‌یه‌ باوكێك به‌زۆر منداڵه‌كه‌ی هان ده‌دات به‌سه‌ر پشكۆدا بڕوات، وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌شدا دیاره‌، منداڵه‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ترسی له‌وكاره‌ پێوه‌دیاربێت وایه‌.


PM:08:42:19/09/2018






















ئه‌م بابه‌ته 30974 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌