عه‌بادی داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كات
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای كرد لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به وێنه‌گرتنی ئه‌و كارتانه بكرێت كه كاتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان چەند کەسێک گرتویانە.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆی كه دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سازی ده‌كات، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوایكرد لێكۆڵینه‌وه له روداوی وێنه‌گرتنی كارتی ده‌نگدان له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقدا بكرێت.
وتیشی: چه‌ند كه‌سێك له‌كاتی ده‌نگدا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وێنه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌یان گرتوه و ده‌بێت ئه‌مه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، عه‌بادی جه‌ختیكرده‌وه كه تا كاتی راده‌ستكردنی به‌رپرسیارێتییه‌كان به حكومه‌تی نوێ، به‌وپه‌ڕی هه‌وڵ و ده‌سه‌ڵاته‌وه كار ده‌كه‌ن.
له دانیشتنه‌كانی رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه 15و16ی ئه‌یلولی 2018، په‌رله‌مانی عیراق ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی نوێی هه‌ڵبژارد و محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پشكی سوننه بوو به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن كه‌ریم له پشكی شیعه و به‌شیر حه‌داد له پشكی كورد بوونه جێگریی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
بڕیاریشه له 25ی ئه‌یلول په‌رله‌مانی نوێی عیراق ده‌رگای خۆكاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكاته‌وه و دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عیراق كه له پشكی شیعه‌كانه.
PM:10:47:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت