هاوپەیمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



وێستگە نیوز-

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەندامان و لایەنگرانی دڵنیا دەکاتەوە پرۆژەکەیان بەردەوام دەبێت و سەرقاڵی خۆسازدان و خۆ ئامادەکردنن بۆ قۆناغێکی نوێی کاری سیاسی و لە گفتوگۆدان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان و بەتایبەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ چارەسەری کێشەکانی کوردستان.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

ڕاگەیاندراوی وتەبێژی هاوپەیمانی دیموکراسی و داپەروەری
هاوڵاتیانی سەربەرزی کوردستان
خەڵکی هۆشمەندو تێگەیشتوو


لای هەموتان ئاشکرایە هاوپەیمانی بە راستگۆیی و بێ پێچ و پەنا هەڵوێستە سیاسییەکانی خۆی خستۆتەڕوو. لەمروەشەوە، بە ئاشکرا، داوای دیالۆگی نیشتمانی کردو هەر زووش لەلایەن سەرجەم هێزە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتدارەکانەوە پێشوازی لێکرا.

ووتومانە و بەبێ دوو دڵی دەیڵێینەوە کە ئەگەر و پێشهاتەکانی کوردستان و عیراق دەخوازێ لەم دۆخە سیاسە چەقبەستووە دەرباز بین .

دواتریش لەم چوارچێوەیەدا
، هەنگاوی پراکتیکی بۆ نراو زنجیرەیەک کۆبونەوە بەڕێوەچووە. خۆ ئەگەر بانگەشەی هەڵبژاردن نەبوایە، رەنگە هەنگاوی گەورەتر بۆ رێکەوتنی سیاسی بەرفراوان بنرایە.

ئێستاش لەبەرئەوەی هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنی نەکردوە، هەربۆیە راستگۆیانە بەردەوامە لە هەنگاوەکانی و سەرقاڵی گفتوگۆیەکی تێروتەسەلی هەمەلایەنەیە لەگەڵ هێزە کوردستانی و عیراقییەکان لەپێناو کۆتاییهێنان بە قەیران و کێشەکان.

لەم نێوەندەشدا، لەسەر داوای کەسانی دڵسۆز و خەمخۆر و تیکۆشەرانی هاوپەیمانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرقاڵی ئەنجامدانی رێکەوتنێکی سیاسین بە ئامانجی چارەسەرکردنی تەنگژەکان و چاککردنی باری بژێوی خەڵك و رێکخستنەوە و سازدانی تواناکانمان بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گەل. کە چاوەڕوان دەکرێت دوای هەڵبژاردنەکان فراوان بکرێت بەرووی هێزە سیاسییەکانی دیکەدا.

هەرکەسیش بەهەر مەبەستێك هەوڵی شێواندنی ئەم راستییانە بدات، ئەوا درۆیەکی گەورەیەو هەوڵێکە بۆ خەڵەتاندنی خۆی و خەڵك لەپێناو کۆکردنەوەی چەند دەنگێکی کەمی هەڵبژاردن.

لەکۆتاییدا هاوپەیمانی دڵنیای خەڵك و هاودیدان دەکاتەوە کە پەیام و پرۆژەکەی بەردەوامەو سەرقاڵی خۆسازدان و خۆرێکخستنەوەیە بە ئاراستەی زیاتر بەهێزکردنی پێگەکەی و ئاراستەکردنی هاودیدانمان بەرەو کایەی خزمەتکردن و ریکخستنەوە و یەکخستنەوەی توانای هیزە چاکەخوازەکان. هیچ هەوڵێکی نەزۆکیش ناتوانێت ئامانجەکانی هاوپەیمانی بۆ بەدیهێنانی حوکمرانی باش و دادپەروەر رابگرێت.
سەرکەوتوو سەرفراز بن.


وتەبێژی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
چواردەی ئەیلولی 2018


PM:10:51:14/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 5352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت