دوای 80 ساڵ، بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی "بیتلز" راده‌گیرێت
وێستگه نیوز –
له هه‌واڵێكدا كه ره‌نگه زۆر كه‌س تووشی شۆك به‌كات، كۆمپانیای "ڤۆڵكسڤاگن"ی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند كه بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی "بیتلز" كه به "بۆقی" ناسراوه راده‌گرێت و بهوشێویهش كۆتایی به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێله دێت كه له سه‌رده‌می هیتله‌ر ده‌ست به بەرهەمهێنانی كرا.
كۆمپانیای "ڤۆڵكسڤاگن"ی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند كه له ته‌مووزی 2019دا دوو به‌رهه‌می تایبه‌تی ئۆتۆمبێلی "بیتلز" ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه و دواتر به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله ده‌بێت.
كۆمپانیای "ڤۆڵكسڤاگن" ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی "بیتلز" بێت كه شێوه‌یه‌كی چه‌ماوه‌ی هه‌یه و لایتهكای بازنه‌یین، تا كاتی زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و ئۆتۆمبێلی تر ته‌رخان بكات.
ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه به‌دووری نازانێت له ئاینده‌دا هه‌مان ئۆتۆمبێل به‌رهه‌مبهێنێته‌وه، به‌ڵام رایگه‌یاند كه له كاتی ئێستادا بیر له‌وه ناكاته‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای كۆمپانیاكه رایگه‌یاند كه ئاساییه راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێله هه‌وادارانی تووشی شۆك بكات كه ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ده‌یه‌یه له‌سه‌ری راهاتوون و به‌كاری ده‌هێنن.
"ڤۆڵكسڤاگن" به‌نیازه دوو ئۆتۆمبێل بخاته بازاڕه‌وه كه یه‌كه‌میان دوودهرگایه و دووه‌میشیان سه‌قفه‌كه‌ی لاده‌برێت و نرخه‌كانیان له 23 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات.
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌ناوبانگه له‌لایه‌ن فێردیناند بورش دیزاین كرا و له كۆتایی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌دۆڵف هیتله‌ر رێبه‌ری نازییه‌كان پشتیوانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌ربڕی و له 1938دا كۆمپانیای "ڤۆڵكسڤاگن" دامه‌زرا و ده‌ستی كرد به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێله كه له‌و كاته‌دا به "ئۆتۆمبێلی گه‌ل" ناسرا.
دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، وڵاتانی هاوپه‌یمان كه نازییهكانیان رووخاند گرنگییان دا به كۆمپانیاكه تا پیشه‌سازی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له ئه‌ڵمانیا ببوژێنێته‌وه.
له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌ناوبانگه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كرد و له سه‌ره‌تادا ژماره‌یه‌كی كه‌می لێفرۆشرا، به‌ڵام دوای ژماره‌یه‌ك پڕوپاگه‌نده، ئاستی فرۆشی زۆر به‌رزبووه‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:01:26:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 13037
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت