سه‌در: هه‌ندێك له سیاسییه‌كان دەیانەوێت گه‌نده‌ڵه‌كان به جلێكی نوێوه بگه‌ڕێنه‌وه
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون
وێسته نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون ئاشكرایكرد راده‌گه‌یه‌نێت.سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه عیراقییه‌كان رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی "بێلایه‌ن" و "ته‌كنۆكرات" و ده‌ستپاك، بۆ پۆسته‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه عدراقییه‌كان رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی "بێلایه‌ن" و "ته‌كنۆكرات" و ده‌ستپاك، بۆ پۆسته‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
سه‌رد وتویه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون كه له تایه‌فه‌گه‌ری و پشك پشكێنه و نه‌ته‌وه‌په‌رستی دووربكه‌ونه‌وه، به‌ڵام هه‌رزوو هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان كشانه‌وه و بیرۆكه‌ی "سه‌ربه‌خۆیی" و "ته‌كنه‌كراتیان" ره‌تكرده‌وه.
راشیگه‌یاندووه، هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه عیراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه "چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م" و پشك پشكێنه بۆ ئه‌وه‌ی "گه‌نده‌ڵه‌كان به جلێكی نوێوه" بگه‌ڕێنه‌وه و به‌رده‌وام بن له سه‌پاندنی هه‌ژموونی حزب و دامه‌زراوه ئابورییه حزبییه‌كان.
له‌و ئه‌گه‌ره‌شدا، سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی توندی كردوه و رایگه‌یاندوه: ئه‌گه‌ر ئه و كه‌سایه‌تی و لایه‌ن سیاسییانه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه به‌رده‌وام بن، ئۆپۆزیسیۆن بوونی لیسته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
PM:09:58:13/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1941
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت