منبج..توركیا و ئهمریكا راهێنانی هاوبهش دهكهن
سوپای تورکیا و ئەمریکا
وێستگه نیوزـ
وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی ئەنجامدانی راهێنانی ھاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لە منبج رایگهیاند: "پێشبینی ئەوە دەکرێت کە راھێنانی ھاوبەش لە نێوان سوپای ھەردوو وڵات لە نزیکترین کاتدا دەستپێبکات"
ماڵپهڕی وهزارهتی بهرگری توركیا لێدوانێكی خولوسی ئاکار، وهزیری بهرگریی لەبارەی ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لە منبج بڵاوکردەوە كه تیایدا ئاکار رایگەیاندوه ھەروهك پێشتر پلانی بۆ دانراوە، چالاکییەکانی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بە ھەماھەنگی سوپای تورکیا و ئەمریکا لە چوارچێوەی نەخشەرێگای منبج بەردەوام دەبێت.
وهزیری بهرگری توركیا راشیگهیاندووه "پێشبینی ئەوە دەکرێت کە راھێنانی ھاوبەش لە نێوان سوپای ھەردوو وڵات لە نزیکترین کاتدا دەستپێبکات".
هاوكاتجەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاشكرایكرد كه سێ رۆژی دیکە راهێنانی سەربازی بەمەبەستی ئەنجامدانی دەورییە هاوبەشەکان دەستپێدەکاتەوە.
لهلایهكی دیكهوه داڤیس ساتەرفیڵد، بەڕێوەبەری کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندووە، کێشەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە هیچ کاریگەری لەسەر رێککەوتنەکەیان لەبارەی منبج نابێت.
سەرەتای مانگی حوزەیران، ئەمریکا و تورکیا لەبارەی نەخشەڕێگەیەک بۆ منبج رێککەوتن، کە بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نەخشەڕێگەکە جەخت لە کشانەوەی یەپەگە لە منبج دەکاتەوە لەماوەی 90 رۆژدا.
منبج پێشتر لە دەستی داعشدا بوو، هێزهكانی پاراستنی گهل (یەپەگە) بە پشتیوانی ئەمریکا کۆنترۆڵی کردەوە و لەو کاتەوە تورکیا دژایەتی مانەوەی یەپەگە لەو شارە دەکات، بەڵام راوێژکارانی سەربازیی ئەمریکا لەو شارە بوون و پشتیوانیی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههدهسه) بوون، ئەوەش گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکای زیاتر کرد.
سوپای تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا شارەکانی جەرابلوس و باب و عەزاز و عەفرین-ی لەژێر دەستدایە و لە پارێزگاکانی ئیدلب و حەماش خاڵی چاودێریی هەیە.
PM:09:20:18/08/2018
ئهم بابهته 1852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت