بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به بێوه‌ژنه‌كه‌ی قه‌زافی و كچه‌كه‌ی ده‌ركرا
قەزافی و عائیشەی کچی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی لیژنه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر لیبیا ئاشكرایكرد كه بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌باره‌ت به بێوه‌ژنه‌كه‌ی قه‌زافی و كچه‌كه‌ی ده‌ركردوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی (الوسط)ی لیبیا، كارل سكاو، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر لیبیا له‌میانی دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ غه‌سان سه‌لامه، نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به لیبیا ئاشكرایكردوه كه لیژنه‌كه قایل بووه به‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن له‌سه‌ر سه‌فیه فركاش، ژنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی كوژراوی لیبیا هه‌ڵگرێت.
راشیگه‌یاندوه كه لیژنه‌كه به‌هه‌مانشێوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌مان بڕیار بۆ عائیشه قه‌زافی، كچی قه‌زای ده‌ربكات و سزای گه‌شتكردنی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت.
پێشتر و له ساڵی 2016، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی شاری به‌یزا و ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایانی شاره‌كه له لیبیا كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بێوه‌ژنه‌كه‌ی قه‌زافی بۆ شوێنی باووباپیرانی خۆی له شاری به‌یزا.
له هاوینی ساڵی 2014ه‌وه سه‌فیه فركاش، هاوسه‌ری موعه‌مه‌ر قه‌زافی و سیان له كوڕه‌كانی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌ژین، پێشتر و له‌كاتی كه‌وتنی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیش له ده‌ست مێرده‌كه‌ی له مانگی ئابی 2011، فركاش و خانه‌وانه‌ده‌كه‌ی بۆ جه‌زائیر هه‌ڵاتن.
PM:03:39:17/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 39646
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت