نرخی دۆلار له‌ كاتی داخستنی بازاڕ


وێستگه‌ نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یرانی 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوو.


ره‌وه‌ز ئامانج، له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار و 500 دینار بوو.

ره‌وه‌ز ئامانج ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به‌ كڕین به‌ 120 هه‌زار و 400 دینار و به‌ فرۆشتن به‌ 120 هه‌زار و 600  دینار بوو.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار له‌ نووسینگه‌ی سروشتی چنیان به‌ 120 هه‌زار و 750 دینار بوو.


PM:06:26:19/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 3996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو