كانتۆنی عه‌فرین: ته‌كنیكی شه‌ڕ ده‌گۆڕین بۆ پارتیزانی
وێستگه نیوز-
ئیدارەی خۆجێی دیموکراتی کانتۆنی عەفرین، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، له‌دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا‌و هێزه‌كانی "سوپای ئازاد" ڕایانگه‌یاند كه شه‌رش له عه‌فرین دگۆرێت بۆ ته‌كنیكی پارتی زانی.
ئیداره‌ی خۆجێیی سه‌ر به‌كانتۆنی عه‌فرین، له‌راگه‌یاندراوێكدا ڕایانگه‌یاند كه جه‌نگانیان دژی داگیركه‌ری توركیا‌و هێزه "هێزه ته‌كفیرییه‌كانی سوپای ئازاد پێناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه.
كانتۆنی عه‌فرین له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه جه‌نگه‌كه‌یان "ڕاستەوخۆوە دەگۆڕێت بۆ تەکتیکی جەنگی پارتیزانی، ئەویش لە پێناوی پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و لێدانی بەھێزتری دوژمن".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه هێزیان لە ھەموو شوێنێکی جوغرافی کانتۆنی عەفرین بوونی ھەیە و ئەو "ھێزانە لە ھەر دەرفەتێکدا لە ھێزەکانی داگیرد دەدەن، کاتێک ئەردۆغان و ھێزە بەکرێگیراوەکانی تەبڵی سەرکەوتن لێدەدەن، ھیچ نیە جگە شێواندنی ڕای گشتی تورکیا و جیھان".
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندووه ك ھێزەکانیان لە ھەموو ناوچەکانی عەفرین "دەبنە کابوسی بەردەوام بۆیان ،بەرخودان لە عەفرین بەردەوام دەبێت تا ڕزگارکردنی ھەموو ناوچەیەکی عەفرین و گەڕانەوەی خەڵکەکەی بەسەربەرزی بۆ سەر ماڵ و شوێنی خۆیان".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه، 18/3/2018 سوپای توركیا‌و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به‌و سوپایه‌ن چوونه ناو عه‌فرینه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 58 ئه‌م شاره له‌ژێر بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپبارانی ئه‌و سوپایه بوون. هاوكاتیش به به‌رده‌وامی هێرشی پیاده‌ی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین سوپاكانی جیهانی له‌سه‌ر بووه.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌و سوپای توركیا‌و هێزه پشتیوانه‌كانیان هه‌ستان به‌سوتاندن و ڕوخاندنی په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر كه وه‌ك ڕه‌مزێكی كورد له‌ناوه‌راستی شاره‌كه دانرابوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ رامی عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه له‌ئێستادا دوای 100 ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر داگیركاری عوسمانی‌دا، جارێكی تر عه‌فرین ئاڵای توركیای تیا به‌رزكرایه‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانی گه‌وره‌یه.
رامی عه‌بدولره‌حمان، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی له‌وه‌ش خوارد كه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشتر به‌ڵێنی دابوو كه هاورێی كورده‌كان بێت به‌ڵام په‌شیمان بۆیه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له‌دوێنێوه بۆردومانێكی سه‌خت ده‌ستیپێكرد و زیاتر له 250 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌وهۆكاره ئاواره بوون.
دەقی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە کانتۆنی عەفرین:
58 رۆژە دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ پاشماوەکانی داعش و چەتەکان دژی کانتۆنی عەفرین و ئیرادەی گەلی کورد شەڕێکی سەخت و دژوار بە ئامانجی داگیرکاری دەکات، بۆئەوەی گەلی رەسەنی ناوچەکە کە بە هەزاران ساڵە لە ناوچەکەدان کۆچبەر بکات و گۆڕانکاریی دیموگرافی لە ناوچەکەدا بکات و کەسانی بیانی بێنێتە ئەو ناوچانە و ناسنامەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی نەهێڵێت.
دەوڵەتی تورکیا بە تەنیا ئەم کارەی نەکرد، بەڵکو بە هاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتی رووسیا کە گڵۆپی سەوزی بۆ پێ‌کرد، واتە ئەو هێرشەی ئەمڕۆ دەکرێت هێرشێکی هاوبەشە و بە بڕیاری رووسیایە، بۆیە بێدەنگی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە هەیە لەماوەی ئەو 58 رۆژەی کە قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەکرێت، بەڕاستی دەوڵەتی تورک بە هەموو توانیایەکی سەردەم و تەکنیکی پێشکەوتوو لەبەرامبەر کۆمەڵگەی سڤیل و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و هەسەدە، کە تاوەکو ئێستاش هەوڵی تێکشکاندنی ئەو هێرشە دەدەن، چونکە ئەو هێرشە تەنیا بەرامبەر ئیرادەی گەلی کورد و گەلی عەفرین نییە، بەڵکو بەرامبەر گەلی باکووری سووریایە بەگشتی، بۆیە خۆڕاگری باکووری سووریا و بلۆکی دیموکراتیخواز لەماوەی ئەو 58 رۆژەدا، خۆڕاگرییەکی پیرۆز و مێژوویی بوو، تاوەکو ئێستاش ئەو خۆڕاگرییە بەردەوامە.
ئەگەر ئەمڕۆ ئەردۆغان و دەوڵەتی چەتەی سەردەست دەڵێ من سەرکەتووم و عەفرینم داگیرکردووە، با بزانێت تاوەکو ئێستاش گەلی ئێمە و شەڕڤانانی ئێمە لە هەر گوندێک و ناوەندی شاردا تاوەکو ئەو ساتە شەڕی ئەوان لەبەرامبەر ئەو داگیرکەرییە بەردەوامە، ئەو سەرکەوتنەی ئەردۆغان باسی لێوە دەکات، ئێمە دەڵێین سەرکەوتنی گەلی کوردە، سەرکەوتنی ئەو شەڕڤانانەیە کە تاوەکو ئەو ساتە بە سەدانیان خۆیان فیداکردووە لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییە.
دەوڵەتێکی ناتۆ بە هەموو تەکنیکە پێشکەوتووەکانی لە سێ رۆژدا ئەمڕۆ 58 رۆژە هیچ ئامانجێکی بەدەستنەهێناوە، لەمەودواش بەرخودان و فیداکاری چ لەڕووی سەربازییەوە بێت و چ لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە بێت بەردەوامدەبێت و بەهیچ شێوەیەک داگیرکاری و کەوتنی عەفرین قبووڵ ناکەن، ئەو شەڕە بەردەوادەبێت تاوەکو داگیرکاری لە گشت کانتۆنی عەفرین دەردەکەوێت، بۆ ئەوەش بانگەوازی ئێمە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی ئەوەیە لە هەڵوێستی کەڕ و لاڵی خۆی لەبەرامبەر وەحشییەتی دەوڵەتی تورکیا بێتەدەنگ و هەڵوێستی خۆی بنوێنێت، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر گەلی عەفریندا دێت، سبەی بەگشتی بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دێت، سبەی ئەردۆغان دەبێتە بەڵایەک بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی، چونکە سەرکێشی تیرۆر و چەتەکانی داعش و بەرەی نووسرە و کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروستدەکرێن، لە ئەنقەرە پێشوازی دەکرێن و پەروەردەدەکرێن و بەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڵاودەکرێنەوە، بینیمان چۆن ئەمڕۆ ئەردۆغان بە تیرۆر هەڕەشە لە جیهان دەکات، بانگەوازی ئێمە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە بۆ گەلی کورد و گەلی عەفرین و ئەو بەرخودانییەی دەکرێت، خاوەن هەڵوێست بن.
بۆئەوەی خەڵکی عەفرین نەکەونە ژێر هەڕەشەی تۆپباران و بۆردوومان و شەڕ و کوشتار، وەکو هەنگاوێک بەرەو شەهبا و شێراوە چوون، ئەمەش بەو مانایە نییە عەفرین داگیرکرابێت، ئەمە راستنییە. داگیرکاران دەتوانن ئاڵای خۆیان بەرزبکەنەوە و بێنە نێو عەفرین، بەڵام ناتوانن ئیرادەی کۆمەڵگە تێکبشکێنن.
PM:05:33:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 30180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت