به‌وێنه و ڤیدیۆ.. باوكێكی سوری ته‌رمی منداڵه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
بۆردومانه‌كانی سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، قوربانییه‌كی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
میدیا جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه كه له بۆردومانه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د ژن و منداڵ و هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌ركه‌وتون و نزیكه‌ی 400 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 100یان منداڵن.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه سایتی یده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه، باوكێك ته‌رمی منداڵێكی له بارهه‌ڵگرێكی پڕ ته‌رم وه‌رده‌گرێته‌وه و میدیا جیهانییه‌كانیش به دیمه‌نێكی دڵته‌زێنیان وه‌سفكردووه.
PM:11:45:22/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 4533
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت