ژنه په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان به‌بێده‌نگی كوردستانی جێهێشت
وێستگه نیوزـ
ژنه په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه پێشتر بڕیاریدابوو ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و بڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێستا ماوه‌یه‌كە چوه‌ته كه‌نه‌دا و له په‌رله‌مانیش بە مۆڵه‌ت بۆی هه‌ژمار كراوه.
وێستگه نیوز زانیویه‌تی كه زوڵفا مه‌حمود عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌فه‌ری كردووه و به‌بێ ده‌نگی هه‌رێمی كوردستانی جێهێشتووه و ماوه‌ی مانگێکە چوه‌ته كه‌نه‌دا و له‌وێ نیشته‌جێبووه.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، له په‌رله‌مانی كوردستانیش ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه بۆ ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان، به مۆڵه‌ت هه‌ژمار كراوه.
له رۆژی دووشه‌ممه 18/12/2017، وێستگه نیوز ئاشكرای كرد كه په‌رله‌مانتار زوڵفا مه‌حمود عه‌بدوڵا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانتاری كوردستان كردوه‌و بڕیاریدا داوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بڕوات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌ر له‌وێش بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌وكاته‌دا له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌واڵه‌كه ره‌تكرایه‌وه.
دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسه، دووباره وێستگه نیوز ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كلابوه‌وه كه ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره له واقعدا سه‌فه‌ری كردووه و ماوه‌ی مانگێکە چوه‌ته كه‌نه‌دا.
زوڵفا محمود عه‌بدوڵا كوێخا مارف، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بووه و له‌كاتی ده‌نگۆی سه‌فه‌ركردنی، سه‌رچاوه‌یه‌ك به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاندبوو كه زوڵفا ڤیزای وڵاتێكی بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی وه‌رگرتوه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه وابڕیاربووه له‌وكاته‌دا له‌دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان قسه له‌وباره‌یه‌وه بكرێت و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌وكاته‌ی وێستگه نیوز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسێۆنی گۆڕان نیگه‌رانن له‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه‌ی زۆڵفا، چونكه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه ڤیزای بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ئینجا ئه‌وان زانیویانه.
زوڵفا محمود عه‌بدوڵا كوێخا مارف، ساڵی 1981 له پشده‌ر له‌دایكبووه‌وه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له په‌رستاریدا هه‌یه.
PM:10:10:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 34371
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت