كۆڵبەرێک گیانی لەدەست دا ٦ ئەسپی کاسبکارانیش کوژران
ئه‌م فۆتۆیه له‌رۆژ نیوز وه‌رگیراوه- ئه‌رشیف
وێستگه نیوز-
شه‌وی ڕابردوو، له‌نزیك گوندی بێتووش-ی سه‌ر به‌شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌رو ئه‌سپسوار كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی پاسدارانی ئێرانه‌وه له‌ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك و شه‌ش ئه‌سپ كوژران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی ته‌لگرامی كۆڵبه‌ر نیوز، ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌رو كاسبكار كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌كه‌وه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی شۆرش عومه‌ر برینداربووه‌و پاشان به‌هۆی خه‌ستی برینه‌كه‌یه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆڵبه‌ره‌كه خه‌ڵكی مه‌هاباته، ئه‌مرۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شته‌وه ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و شاره‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه.
زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه بۆسه‌كه له‌لایه‌ن پایه‌گاكانی بێتووشه‌وه دانراوه.
لة ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بە دەیان كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لە سنوورەكان لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه تەقەیان لێ كراوە و كوژراون".
كۆڵبه‌رانی كورد رۆژانه ڕووبه‌روی نه‌هامه‌تی ده‌بنه‌وه، له‌ناخۆشترین ڕووداویاندا له رۆژی كانوونی دووه‌می 2017، 12 سىَ كۆڵبه‌ری كورد له شاری سه‌رده‌شت بوون به‌ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌وه.
PM:01:52:19/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت