ئیسڕائیل داوای لێبوردنی له‌ئه‌رده‌ن كرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ڕه‌وینه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ده‌كرد
وێستگه نیوز- بى بى سى
حكومه‌تی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند كه به‌زوترین كات باڵوێزخانه‌كه‌یان له ووڵاتی ئه‌رده‌ن ده‌كه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كوشتنی هاوڵاتییه‌كی ئه‌رده‌نی به‌ده‌ستی پاسه‌وانانی ئیسرائیلی له ته‌مووزی 2017وه داخرابوو.
وته‌بێژی حكومه‌تی ئیسڕائیلی ڕایگه‌یاند كه گرنگی به په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ووڵاتی ئه‌رده‌ن ئه‌ده‌ن و به‌زوترین كاتیش باڵوێزخانه‌كه‌یان له عه‌ممانی پایته‌خت ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكاتیشمحه‌مه‌د ئه‌لموئمی، وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌رده‌ن، ڕایگه‌یاند ڕایگه‌یاند كه ئیسرائیل داوای لێبوردنی به‌نامه‌یه‌ك داواته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن.
مانگی ته‌موزی ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردنه‌وه، له‌لای باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له‌عه‌ممان هاوڵاتییه‌كی ئه‌رده‌نی گیانی له‌ده‌ستدا و به‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی هه‌ردوو وڵات گرژی تێكه‌وت.
دوای ڕووداوه‌كه پۆلیسی ئه‌رده‌ن چوارده‌وری بینای باڵوێزخانه‌كه‌یان گرتوو داوای ئه‌و پاسه‌وانه‌یان ده‌كرد كه ته‌قه‌ی كردووه، به‌ڵام به‌هۆكاری حه‌سانه، ئیسرائیل پاسه‌وانه‌كه‌ی ڕاده‌ست نه‌كرد.
رۆژێك دوای رووداوه‌كه له 24 ته‌مووزی 2017 كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیلی له‌نێویاندا ئه‌و پاسه‌وانه‌ی ته‌قه‌ی كردبوو گه‌ڕانه‌وه ته‌لئه‌بیب و باڵوێزخانه‌كه‌یان داخست.
AM:08:57:19/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت