پارتی له‌سه‌ر قسه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی به فه‌رمی هاته ده‌نگ
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه پارتی و یه‌كێتی ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌دیله‌كه‌ی هاوپه‌یمانان و ڕیفراندۆم دواده‌خرێت، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌فه‌رمی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت"ئاگاداری هیچ ڕێكه‌وتنێكی له‌و جۆره نین".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ی پافڵ تاڵه‌بانی له‌زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه ناوبراو ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆی سڕییه‌وه، پاشانیش میدیاكانی سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌واڵه‌كه‌یان سڕییه‌وه.دوای ئه‌وه‌ش خۆی ڕایگه‌یاند كه ئه‌وه قسه‌ی ئه‌و نه‌بوون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی وته‌بێژی پارتی كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی وێستگه نیوز نێردراوه تیایدا هاتووه "دوای بڵاوبوونەوەی راگەیاندراوێک بەناوی بەڕێز پاڤێڵ تاڵەبانی، کە باس لە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکات سەبارەت بە ریفراندۆم، لەکاتێکدا ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداری هیچ رێککەوتنێکی لەو جۆرە نین، پەیوەندیشمان کرد بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دڵنیایان کردینەوە کە شتێکی لەو بابەتە لەئارادانییە ".
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه یه‌كێتی به پارتی ووتووه " پاش کەمێکی دیکە بەڕێز پاڤێڵ تاڵەبانی خۆی تەکزیبی ئەو راگەیاندراوە دەکات".
PM:05:00:23/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 9672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت