وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژانی 21 تا 24ی مانگ مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پەروەردە و تەندروستی دابەشدەکرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: رۆژی پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017، له‌گه‌ڵ دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، مووچه‌ی مانگی حه‌وتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت (سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه پشووی فه‌رمیه، به‌ڵام گه‌نجینه و بانكه‌كان له ده‌وامی ئاسایی دان).
ئه‌وه‌ش هاتووه: هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2017، مووچه‌ی مانگی حه‌وتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:11:59:19/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 17861
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت