به ڤیدیۆ.. له پهرلهمانی توركیا شهڕهبۆكس روویدا
وێستگه نیوز ـ
لە دانیشتنێکی پەرلەمانی تورکیادا گرژی و ئاڵۆزی و شەڕە بۆکس لەنێوان پەرلەمانتارانی ئاک پارتی و جەهەپەدا دروستبوو.
دوێنی 11ی کانونی دووەمی 2017، پەلەمانی تورکیا کۆبووەوە و دانیشتنەکەش تایبەت بوو بە پڕۆژە یاسای هەمواری دەستوری ئەو وڵاتە، بەڵام دانیشتنەکە بە دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی و شەڕە بۆکس لەنێوان پەرلەمانتارانی ئاک پارتی و جەهەپە کۆتایی هات.
لە دانیشتنەکەدا و لەکاتی دەنگدان لەسەر ماددەیەکی پڕۆژەیە یاساکە، پەرلەمانتارێکی جەهەپە هەوڵی ئەوەی دا کە دەنگدانەکە تۆمار بکات، بەڵام پەرلەمانتارانی ئاک پارتی رێگەیان لێگرت و ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی شەڕەکە.
هەموارکردنەوەی دەستوری تورکیا خەونی لە مێژینەی ئاک پارتیەوە و لە رێگەی دەستورەوە دەیەوێت سیستمی سیاسی لە پەرلەمانیەوە بگۆڕێت بۆ سەرۆکایەتی و لەم رووانگەیەشەوە بەردەوام رووبەڕووی رەخنەی هەدەپە و چەند لایەنێکی تر بووەتەوە، ئەوان ئەردۆغان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە دەیەوێت هەموو دەسەڵاتەکان لە پۆستەکەی خۆیدا قۆرغ بکات و بەوکارەش دەسەڵات بەرەو دیکتاتۆرییەت ببات.
AM:09:46:12/01/2017
ئهم بابهته 2425
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت