به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه‌متر له 50 سانتیمه‌تری ماوه پڕبێت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، رایگه‌یاند كه به‌نداوه‌كه كه له ساڵی 1961ه‌وه ده‌ستی به گلدانه‌وه‌ی ئاو كردووه، تا ئێستا نزیكه‌ی 12 جار پڕ بووه و نزیكه‌ی 4-5 جاریش سه‌رڕێژی كردووه، ده‌شڵێت: "ئه‌مساڵیش كه‌متر له 50 سانتیمه‌تری ماوه پڕبێت".
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه ده‌كه‌وێته قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و نزیكه‌ی 67 كیلۆمه‌تری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی، له ساڵی 1961دا له‌سه‌ر ڕووباری سیروان دروستكراوه و، توانای گلدانه‌وه‌ی سێ ملیار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.
سامان ئیسماعیل محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی بۆ به‌نداوه‌كه دیاریكراوه تێكڕا 600 ملیمه‌تره، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی بارانبارینه‌وه ئه‌و ڕێژه‌یه گه‌یشتووه‌ته 850 ملیمه‌تر.
سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی بارانبارین له سنووره‌كه و زیادبوونی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه، سامان ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رزی ڕێژهیباران بارین بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه داهاتێكی باشی ئاوی هه‌بێت و وتی: "ئێمه میكانیزم و پلانێكمان داڕشت بۆ چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو، خۆشبه‌ختانه كه‌متر له 50 سانتیمه‌تری ماوه بۆ پڕبوونی به‌نداوه‌كه".
راشیگه‌یاند كه "به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان زیاتر له سێ ملیار مه‌تر سێجا ئاو گلده‌داته‌وه، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌گه‌ر داهاتی ئاو له‌گه‌ڵ خه‌رجی ئاودا بگونجێت، ئه‌وا پشتیوان به خودا به‌نداوه‌كه پڕده‌بێت و سه‌رڕێژ ده‌بێت".
باسی له‌وه‌شكرد كه به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان پشتی به‌ستووه به ئاوی باران و، سه‌دا 30 ئاوی به‌نداوه‌كه پشتی به ئاوی سنووری ناوخۆی هه‌رێم به‌ستووه و سه‌دا 70یشی ده‌ره‌وه‌ی سنوور.
ڕاشیگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای دروستكردنی چه‌ند به‌نداوێك له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێم كه ساڵانه داهاتی ئاومان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌وه بۆ دێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی بارانبارین له سنووری خۆمان باش بێت، ئه‌وا هه‌موو داهاته‌كه‌ی بۆ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه".
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاو بۆ كێڵگه كشتووكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه و پارێزگای دیاله كه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی كشتوكاڵی هه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئاوی به‌نداوه‌كه‌یه.
به گتهی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، پێشبینی ده‌كرێت 3.5 - 4 ملیۆن كه‌س بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان بێت، كه وه‌ك ئاوی خواردنه‌وه، به‌خێوكردنی ماسی و كشتوكاڵ سوودی لێده‌بینن.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان سامان ئیسماعیل ڕایگه‌یاند: "ناوچه‌كانی خوار به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، گه‌رمیان و خانه‌قین كه زه‌وییه‌كانی كشتوكاڵین سوود له ئاوی ئه‌م به‌نداوه ده‌بینن. له خوار ئه‌ویشه‌وه پارێزگای دیاله كه هه‌مووی باخ و كێڵگه‌ی كشتوكاڵییه سوودی لێده‌بینن، هه‌روه‌ها باشووری ڕۆژهه‌لاتی به‌غدا تا ده‌گاته دیجله ئه‌و ناوچه‌یه گشتی كێڵگه‌ی كشتوكاڵییه و هه‌مووی سوودی لێده‌بینن".
سامان ئیسماعیل ئاماژه‌ی به وشكه‌ساڵیی چه‌ند ساڵانی ڕابردوو كرد كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه دروست كرد و، ڕایگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی هه‌مانبوو، هه‌وڵماندا ناوچه‌كانی خوار خۆمان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت سوود له ئاوی به‌نداوه‌كه ببینن. ئه‌مساڵ كه خۆشبه‌خاته ئه‌م ڕێژه باشه‌مان هه‌یه بێگومان هه‌موو ناوچه‌كه سوودی لێ ده‌بینێت، هه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم هه‌میش ناوچه‌كانی خواروو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵده‌ده‌ین بڕێكی باشی لێبمێنێته‌وه بۆ ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئاو و بارانیش كه‌م بوو، ئه‌وا بتوانین بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك كێشه‌ی كه‌مئاویمان كه‌متر بێت".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان باسی له دیزاینی به‌نداوه‌كه كرد و ڕایگه‌یاند: "دیزاینی ئه‌م به‌نداوه تایبه‌ت بووه، حسابی ئه‌وه كراوه كه قورسترین و زۆرترین لافاو ڕوو بكاته ئه‌م به‌نداوه و توانای هه‌بێت بیگرێته خۆی یان به‌پێی پێویست ئاوه‌كه به‌ربداته‌وه. ئه‌و سێ ده‌رگایه‌ی له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان هه‌یه له كاتی پێویستدا ئاومان بۆ كۆده‌كاته‌وه و له كاتی لافاویشدا ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئاوی پێ به‌رده‌ده‌ینه‌وه، هه‌ر ده‌رگایه‌كی له توانایدایه هه‌زار و 900 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا ئاو به‌ربداته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، باسی له سه‌ڕێژبوونی به‌نداوه‌كه كرد، كه دواتر به چ ڕێگایه‌ك ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه ده‌پارێزرێت و ئاوه‌كه‌ی به‌رده‌درێته‌وه و ڕایگه‌یاند: "سه‌ره‌وه‌ی ده‌رگاكه تا پرده‌كه نزیكه‌ی 8.5 مه‌ترمان هه‌یه له‌وێ بۆشاییه‌كی گه‌وره هه‌یه و له دوای پڕبوونی به‌نداوه‌كه، به‌بێ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاش ئه‌م حه‌وزه توانای هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی زیاتر له ملیارێك مه‌تر سێجا ئاو بگرێته خۆی تاكو ئه‌م به‌نداوه بتوانێت دۆخه‌كه تێبپه‌ڕێنێت و ده‌رگاكان و ده‌رچه‌كانی دیكه‌شی به‌كاربهێنین".
PM:05:21:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت