10 كه‌سایه‌تی نمونه‌یی خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌یان پێبه‌خشرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی و حزبی، خه‌ڵاتی زێڕینی بله بۆ ساڵی 2024 به‌خشرایه 10 كه‌سایه‌تی نمونه‌یی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی نیسانی 2024 له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی، د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خاتوو گه‌لاوێژ خێزانی رووناكبیر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق و ژماره‌یه‌كی زۆر له میوانانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، خه‌ڵاتی زێڕینی بله به 10 كه‌سایه‌تی نمونه‌یی به‌خشرا كه بوونه‌ته سیمبول له بواره جیاجیاكاندا.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان و به مارشی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستیپێكرد، پاشان ژیاننامه‌ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ڤیدیۆیه‌كی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا پێشكه‌شكرا.
دواتر له كورته ڤیدیۆیه‌كدا پلاتفۆڕمی بله بۆ وه‌رگێڕانی ده‌ق ناسێندرا و تیشك خرایه سه‌ر كاره‌كانی.
دواتر شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وته‌یه‌كی پێشكهشكرج و تیایدا باسی له‌وه كرد كه "ئه‌م خه‌ڵاته دوای ده‌ستپێكردن و دابه‌شكردنی گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات، له چوارچێوه‌ی كه‌سه خه‌مخۆر و دڵسۆزه‌كان".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وتی: "داوای لێبووردن له‌و ئازیزانه ده‌كه‌م كه شایسته‌ی خهڵاتكردنن و له‌به‌ر زۆری ژماره‌یان ناتوانین هه‌موویان به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه".
وتیشی: "گه‌لی كورد چه‌وساوه و خاوه‌ن دۆستێكی كه‌مه، خۆشمان له‌ناو خۆماندا یه‌ك نین و ده‌رسمان له مێژوو وه‌رنه‌گرتووه، ئێستا كه له سه‌رده‌می هه‌ستیاری مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕین كه هه‌ست به مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌داخه‌وه هه‌نگاوی جدی نابینین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
دواتر خه‌ڵاتی زێڕینی بله به‌سه‌ر ئه‌م 10 كه‌سایه‌تییه‌دا دابه‌شكرا:
* مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ی له بواری په‌روه‌رده و دانانی ئهلف و بێی كوردی پێبه‌خشراو له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئازاد باڵدار كوڕه‌زای مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار خه‌ڵاته‌كه وه‌رگیرا.
* مامۆستا عه‌لی ئه‌كبه‌ر مورادی خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ی له‌پای خزمه‌تكردن به میوزیكی كوردی پێبه‌خشرا.
*د. ئه‌خته‌ر نه‌جمه‌دین خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ی له‌پای خزمه‌تكردنی به توشبووانی شێرپه‌نجه پێبه‌خشرا.
*ناسری ره‌زازی خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ی له‌پای خزمه‌تكردنی به هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی پێبه‌خشرا.
*خالید جاف كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی كوردستانیبوونی كه‌ركوك ده‌سه‌لمێنێت خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ی پێبه‌خشرا.
* د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ی له‌پای خزمه‌تكردنی به بواری نووسینی ته‌نز پێبه‌خشرا.
*هونه‌رمه‌ند سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ی له‌پای خزمه‌تكردنی به بواری هونه‌ری كوردی پێبه‌خشرا و له‌لایه‌ن راشید بابه شه‌هابی كوڕه‌زای هونه‌رمه‌ند سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی خه‌ڵاته‌كه وه‌رگیرا.
*د. جوان حه‌می خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ی له‌پای ئه‌و خزمه‌ته‌ی به بریندارانی شه‌ڕی داعشی كردووه له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پێبه‌خشرا و خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌لایه‌ن د. جاویدان كه‌مال وه‌رگیرا.
له‌پاش پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه‌ش بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وته‌یه‌كدا پێشنیاری بۆ فاونده‌یشن ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كرد كه "بۆ ساڵی داهاتوو یه‌كێك له خه‌ڵاته‌كانی زێڕینی بله به شه‌هید هه‌ڤاڵ عه‌بدۆ ببه‌خشرێت، چونكه شه‌هید هه‌ڤاڵ عه‌بدۆ، شه‌هیدی هه‌موو كوردستانه و مافی خۆیه‌تی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ ببه‌خشرێت، هاوكات پشتیوانییهكیشه بۆ هه‌موو خوشك و براكانمان له سوریا و هه‌موو كوردێك كه خه‌بات ده‌كات بۆ كوردستانێكی سه‌ربه‌رز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یامێكه بۆ نه‌یارانمان و ئه‌و خائینانه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌یارانمان كارده‌كه‌ن، كه پێیان ده‌ڵێین (هه‌ر كورد بووین و هه‌ر كورد ده‌بین)".
*حاجی فه‌ییم خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ی وه‌ك تاقانه‌ی ئه‌نفال پێبه‌خشرا و خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌لایه‌ن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێشكه‌شكرا.
*د. عه‌لی به‌درخان خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ی وه‌ك سینه‌ماكاری گه‌وره‌ی كورد له میسر پێبه‌خشرا و خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌لایه‌ن د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید پێشكه‌شكرا.
PM:07:33:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت