ئهمریكا: دۆخی ئازادی لە هەرێم خراپتر بووە و چەندین پێشێلکاری لە زیندانەکان کراون
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، "زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی سنوورداركردنی زیاتری ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، لە ساڵی رابردوودا دۆخی مافەکانی مرۆڤ خراپتر بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، دهشڵێت، "دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی ناو زیندانەکان گەیشتووتە 157٪.
PM:01:09:23/04/2024
ئهم بابهته 1512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت