بارزانی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی رێچكه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌ماهه‌نگی كردووه.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسینێكی ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بڵاوكرده‌وه.
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت: "خۆشحاڵبووم بە پێشوازیکردن لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ لە کوردستان".
نووسیویشیه‌تی: "گفتوگۆمان ده‌رباره‌ی رێچكه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و توركیا كرد".
دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر و پێشوازی لێكردنی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كۆبووه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا دێت كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشوازی لێكرا و دوای كۆبوونه‌وه‌یان 26 ڕێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كرا.
PM:11:35:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت