بابه‌كر زێباری: حكومه‌تی عێراق ته‌نها له شه‌نگال و مه‌خمور ده‌توانێت هاوكاری سه‌ربازی توركیا بكات
بابه‌كر زێباری، ڕاوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
ڕاوێژكارێكی سه‌ربازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له قه‌ندیل به دوور ده‌زانێت به‌وپێیه‌ی "په‌كه‌كه له قه‌ندیل كۆنترۆڵ ناكرێت".
بابه‌كر زێباری، ڕاوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای وت كه "حكومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له شه‌ڕی په‌كه‌كه هاوكاری توركیا بكات، ته‌نها ده‌توانێت له شه‌نگال و مه‌خمور هاوكاری بكات كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدان، ئه‌گینا په‌كه‌كه له قه‌ندیل كۆنترۆڵ ناكرێت".
ده‌شڵێت: "په‌كه‌كه له شه‌نگال له ژێر چه‌تری حه‌شدی شه‌عبیدا جموجۆڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چالاكی ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 22ی مانگی 4ی 2024، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق نزیكی چه‌ندین ڕێكه‌وتنامه‌ی جیاوازی له بواره‌كانی ئاسایش و ئابووری و گه‌شه‌پێدان له نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆكرد.
پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند كاتژمێری و واژۆكردنی ڕێككه‌وتنامه و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وڵات، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتی: "پێشوازی له‌وه ده‌كه‌ین په‌كه‌كه وه‌كو ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراو له عێراق دانراوه، گفتووگۆمان كرد له‌باره‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌شمان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتی: "رێگه به هیچ هێزێك ناده‌ین خاكی عێراق به‌كاربهێنێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی دراوسێمان".
ده‌نگی ئه‌مریكا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق و واژۆكردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراق به‌شێكه له ڕێككه‌وتنێكی درێژخایه‌نی سێ قۆڵی نێوان توركیا، عێراق و ئێران كه چه‌ندین مانگه گفتووگۆ له‌سه‌ر خاڵه‌كانی ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، وتی: "توركیا هات له‌گه‌ڵ عێراق ڕێككه‌وت و دواتر ئه‌ردۆغان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، په‌یامی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته به‌رپرسانی هه‌رێم دژایه‌تی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌كه‌ن. دواتر ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كات و داوای پشتگیری ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كاری بۆ سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه كردووه".
ده‌شڵێت: "له‌قاڵبدانی په‌كه‌كه و حزبه كوردییه‌كانی ئێران به‌شێكه له ڕێككه‌وتنی سێ قۆڵی نێوان ئێران، توركیا و عێراق؛ سه‌ره‌تا ئه‌و حزبانه له قاڵب بدرێن و دواتر جوڵه‌یان ده‌ستنیشان بكرێت. پلانه‌كه وایه ڕێگه له جوڵه‌ی په‌كه‌كه بگیرێت دژی توركیا و كێشه‌ی بوونی په‌كه‌كه‌ش له شه‌نگال چاره‌سه‌ر بكرێت."
لای خۆیه‌وه نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند كه "هیوادارین سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق و هه‌رێم، ئاسایش و سه‌قامگیری به‌دوای خۆیدا بهێنێت و ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان عێراق و كورد و توركیا".
PM:10:11:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت