ئه‌ردۆغان گه‌یشته هه‌ولێر
وێستگه‌نیوز-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بڕیاره له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێبكرێت.
دوای ته‌واوبوونی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و شانده یاوه‌رییه‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان كه‌وتنه‌ڕێ و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/22 كاتژمێر 8:30 له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كه‌ن".
به‌پێی وێنه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه له پێشوازی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و شانده یاوه‌ره‌كه‌یدان.
وابڕیاره ئه‌ردۆغان له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێته‌وه، دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی هه‌رێمی كوردستاندا كۆببێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئاماده بێت، تا له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه قسه‌بكه‌ن كه له به‌غدا رێككه‌وتنیان له‌به‌ره‌وه ئه‌نجامداوه.
ئه‌و شانده‌ی ئه‌مڕۆ یاوه‌ری سه‌رۆك كۆماری توركیای كرد بۆ سه‌ردانه یه‌ك ڕۆژییه‌كه‌ی له عێراق و هه‌رێم، پێكهاتبوون له، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه، فاتیح كه‌جه‌ر وه‌زیری پیشه‌سازی، عومه‌ر پۆلات وه‌زیری بازرگانی، فه‌خره‌تین ئاڵتون سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كان، ئیبراهیم یوماكلی وه‌زیری كشتوكاڵ، ئاڵبئارسان بایراكدار وه‌زیری وزه، عه‌لی یه‌رلیكایه وه‌زیری ناوخۆ، عه‌بدولقادر ئۆرڵنۆغلۆ وه‌زیری گه‌یاندن، یه‌شار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگری، ئه‌كیف چاتای سه‌رۆكی ڕاوێژكاری سیاسیی ده‌ره‌وه.
PM:08:18:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت