هاوڵاتییه‌كی كوردی نیشته‌جێی به‌ریتانیا له ئاوێكی نێوان هه‌رێم و ئێران خنكا
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ دووشه‌ممه گەنجێکی خەڵکی ناحیەی چوارقوڕنە دانیشتوی بەریتانیا لەکاتی گەڕانەوەی بۆدەرەوەی وڵات كه ده‌یویست له ئێرانه‌وه برواته‌وه، كه‌وته ناو ئاوێكی نێوان هه‌رێم و ئێران و خنكا.
ڕابەڕ حه‌سه‌ن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بەوێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند: ئه‌و هاوڵاتییه له ئاوی نێوان گوندی گۆڕەشێر و گوندی شێنێ خنکاوه، گوندی گۆڕەشێردەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گوندی شێنی سەربە قەزای پشدەرە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوڵاتییه‌كه بەناوی ( ج . ق ) لەدایکبووی ساڵی 1997 خەڵکی ناحیەی چوار قوڕنەیه‌و لە نزیک گوندی شێنێ سەر بەناحیەی هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی به ڕووبارێکی گوندەکە کەوتوه‌تە ناو ئاوەکە و خنکاوە.
دوای ئاگادارکردنەوەی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ.
PM:06:49:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت