شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: قەراتی هەولێرێ موڵکی هەولێرییە رەسەنەکانەو رەمزی قوربانیدان و گیانفیدایی گەلێکە


وێستگه‌ نیوزـ

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگه‌یاند: "قەراتی هەولێرێ موڵکی هەولێرییە رەسەنەکانەو رەمزی قوربانیدان و گیانفیدایی گەلێکە"، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه‌ ئومێد خۆشناو وه‌ڵام بداته‌وه‌و هۆكاری هه‌ڵكردنی ئاڵای توركیا له‌ هه‌ولێر روون بكاته‌وه‌.

دوای هه‌ڵكردنی ئاڵای توركیا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر قه‌ڵای شاره‌كه‌، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: قەراتی هەولێرێ موڵکی هەولێرییە رەسەنەکانەو رەمزی قوربانیدان و گیانفیدایی گەلێکە".

دوای ئه‌م وته‌یه‌، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە كه‌ناڵی کوردستان24ی ڕاگەیاند، یه‌که‌م جار نییه‌ له‌ کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له‌ قه‌ڵات هه‌ڵبکرێت و وتی: ته‌نها ئاڵای تورکیا نییه،‌ به‌ڵکو ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا به‌یه‌که‌وه دروستکراون.

ئومێد خۆشناو وتیشی: ئه‌وه‌ بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆلیه‌ و له‌ هه‌موو دونیا کاری وا کراوه ‌و ده‌کرێ.

له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق و نیازی ئه‌ردۆغانیش بۆ سه‌ردانكردنی هه‌ولێر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مرۆدا، له‌ دوێنێوه‌ ئاڵای توركیا له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێرو له‌ شەقامەکانیش له‌پاڵ ئاڵای توركیا ئاڵای کوردستان و عێراقیش دانراوه‌، ئه‌مه‌ش مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه‌.


PM:06:13:22/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت