سلێمانی.. ڕێگری له به‌رێوه‌چونی چالاكییه‌ك دژی ئه‌ردۆغان كرا
وێستگه‌نیوز-
دەستەی پارێزگاریی لە سەروەریی نیشتمان كه ده‌سته‌یه‌كه رۆژی هه‌ینی له‌شاری سلێمانی دامه‌زرا ڕێگرییان لێكرا كاتێك ویستیان له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان چالاكییه‌ك به‌بۆنه‌ی هاتنی ئه‌رۆدگان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌م ده‌سته‌یه ویسیتیان قسه له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتنانه بكه‌ن كه ناوبراو ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیبدات.
ده‌سته‌كه ڕایانگه‌یاند كه "ئەم جۆرە ڕێگرییانە لە سلێمانی، دیوێکی تری پێشوازیی و هەڵواسینی ئاڵای تورکیایە لە هەولێر و ڕێگەخۆشکەرە بۆ بەردەوامیی پێشێلکاریی و هێرشەکانی سوپای تورکیا".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن "ئەمڕۆ بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی یاداشتێک بۆ ئۆفیسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری سلێمانی، لەسەر پێشێلکاری و تاوانی سوپای تورکیا لە بەزاندنی سنور و داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان و بۆمبارانکردنی شاخ و گوند و دارستانەکانی هەرێمی کوردستان، کوشتنی خەڵکی سڤیل لە گوند و شارۆچکەکانی کوردستان، مەترسی فراوانبوونی ئەو داگیرکارییانە لەپاش هاتنی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیی، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگرییان کرد و ڕێگەیان نەدا یاداشتەکە ئاڕاستەی ئۆفیسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی بکەین".
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه "لێرەوە بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، کە ئەم جۆرە ڕێگرییانە دیوێکی تری پێشوازیی و هەڵواسینی ئاڵای تورکیایە لە هەولێر و ڕێگەخۆشکەرە بۆ بەردەوامیی پێشێلکاریی و هێرشەکانی سوپای تورکیا"
"ئێمە وەك ئەو دەستەیە لە بەرگریی و پاراستنی سەروەری نیشتمان، بەردەوام دەبین". وه‌ك له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه.
PM:04:37:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت