پەکەکە سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان: ئاگاداری فێڵبازی و فریودانی سه‌رۆك بن
وێستگە نیوز-
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 22ی نیسانی 2024، پارتی كرێكارانی كوردستان، سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا بۆ عێراق، به‌رپرسانی عێراقی له "فێڵبازی سه‌رۆك و فریودانی" ئاگادار كرده‌وه.
كاوه شێخ موس، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ "بغداد الیوم" رایگه‌یاند: "ئه‌م سه‌ردانه مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوخۆییه و ئێمه ده‌ستوه‌ردانی تێدا ناكه‌ین.. به‌ڵام له‌سه‌ر به‌رپرسانی عێراق پێویسته به‌رامبه‌ر ئه‌و "فڕوفێڵ و فریودان و ته‌ماحانه" هۆشیاربن كه ئه‌ردۆغان جێبه‌جێیان ده‌كات. چونكه ئه‌و كه‌سێكه خاوه‌نی ته‌ماحێكی به‌رفراوانه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پارتی كریكارانی كوردستان، به‌رگری له دۆزی گه‌لێك ده‌كات و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بارودۆخی ناوخۆیی عێراقه‌وه نییه. به‌ڵام هیوادارین درۆكانی ئه‌ردۆغان، به‌سه‌ر به‌رپرسانی عێراقدا تێنه‌په‌ڕێت".
پێشتر راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئاشكرایان كرد سوپای توركیا، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌مینی به‌رفراوان، دژ به پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی Hürriyetی توركی، بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق، پێشبینی ده‌كرێت له‌مانگه‌كانی هاویندا، هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا، ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌مینی به‌رفراوان، له باكوری عێراق، دژ به پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستپێبكات.
پێشتر ئه‌ردۆغان چه‌ندینجار رایگه‌یاندووه ئه‌نقه‌ره پێشبینی ده‌كات: له هاویندا "كێشه‌ی ئه‌منی سنور" له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه ده‌كات. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌ردۆغان، لایه‌نی توركی ده‌یه‌وێت رێڕه‌وێكی ئه‌منی به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر و پانی 40 كلیۆمه‌تر له سوریاش دروست بكات.
رۆژنامه‌ی ناوبراو ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه:"ئه‌نقه‌ره پێشبینی ده‌كات له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌وه، ته‌واوی سنوری خۆی له‌گه‌ڵ عێراق كه 378 كیلۆمه‌تره، به رووی چه‌كداره‌كاندا دابخات".
رۆژنامه‌نووس عه‌بدولقادر سێڵڤی كه نزیكه له حكومه‌تی توركیاوه، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ناوبراودا ده‌ڵێت: "سه‌رۆك ئه‌ردۆغان وتی: ئه‌و بازنه‌یه داده‌خه‌ین كه سه‌لامه‌تی سنوره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات. پشت به‌خوا دواجار ئه‌م هاوینه، كیشه‌ی سنور‌مان له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌مینی گشتگیر، دژ به پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، ناوه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مجاره، جیاوازتره. ئێمه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غداد و ئیداره‌ی هه‌ولێر و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، پلانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه داده‌نێین. هه‌روه‌ها هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا، به هاوكاری هێزه ئاسمانییه‌كان، ده‌چێته ناو خاكی عێراقه‌وه، ئامانج له‌و كاره، دروستكردنی هێڵێكه به قووڵایی 30- 40 كیلۆمه‌تر له سنوری توركیاوه بۆ ناو سنوری عێراق كه نزیكه‌ی 378 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. هێرشه‌كانی رۆژی 22 و 23 كانونی یه‌كه‌م و 24 كانونی دووه‌م، وایكرد دروستكردنی ئه‌و ناوچه پارێزراوه، مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌تمی بێت".
PM:03:45:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت