بافڵ تاڵه‌بانی: ژینگەیەكی ئازادمان فەراهەمكردوە و داوامان لە رۆژنامەنووسان كردوە بوێربن و ئازادانە رەخنەمان لێبگرن


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ حزبه‌كه‌كه‌یان باوەڕی تەواوی بە ئازادیی كاری رۆژنامەوانی و مافی بەدەستهێنانی زانیارییە، بەهەمووشێوەیەكیش دژی بەرتەسككردنەوەی سنوورەكانی ئازادی و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسان دەوەستێتەوە.

بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ یادی 126 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی ئه‌و یاده‌ی  لەسەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان كردوه‌، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی" هەموو ئەو قەڵەمە ماندوونەناسانە" كردوه‌ كە لە رابردوودا هەوڵی بەرەوپێشچوونی رەوتی رۆژنامەگەری و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەیان داوە.

سه‌رۆكی یه‌كێتی وتویه‌تی: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕی تەواوی بە ئازادیی كاری رۆژنامەوانی و مافی بەدەستهێنانی زانیارییە، بەهەمووشێوەیەكیش دژی بەرتەسككردنەوەی سنوورەكانی ئازادی و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسان دەوەستێتەوە و بە هەڕەشەیەكی جدیی دەزانێت لەسەر دیموكراسی و وێنای هەرێمی كوردستان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، كەبەداخەوە لەماوەی رابردوودا هەرێمەكەمان بەهۆی چەند حاڵەتێكی لەوشێوەیەوە رووبەڕووی رەخنەی توند  بووەوە."

ده‌شڵێت: "لە رابردوودا بەهەمووشێوەیەك پاڵپشت و پشتیوانیی رۆژنامەنووسان بووین، ژینگەیەكی ئازادمان فەراهەمكردووە و داوامان لە رۆژنامەنووسان كردووە بوێربن و ئازادانە رەخنەمان لێبگرن، بە رەخنەكان گەورە دەبین و بەخۆماندا دەچینەوە. لەداهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە بەردەوامدەبین و پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین."


PM:02:38:22/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت