پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار دەستگیرکرا
وێستگه نیوزـ
بهڕێوهبهرایهتیی پۆلسی سلێمانی ئاشكرایكدر كه مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوه کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانێکدا دزیبوو.
بهپێی راگهیهندراوێكی پۆلسی سلێمانی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانەکەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربکرێت دەستیش بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا بگیرێت.
له راگهیهندراوهكهدا باس لهوه كراوه كه تۆمەتبار (ع، ر، ح) لەدایکبوی 1970هو دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
PM:11:26:21/04/2024
ئهم بابهته 832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت