مەکتەبی سیاسی یەکێتی: پشتیوانی خۆمان بۆ فراوانکردنی پانتایی ئازادی میدیا دوپاتدەکەینەوە


وێستگه‌ نیوزـ

بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: " لەم یادەدا پشتیوانی خۆمان بۆ گشت ڕۆژنامەنوسانی کوردستان دووپاتدەکەینەوە لەدەستڕاگەیشتن بە زانیاری ڕاستودروست وفراوانکردنی پانتایی ئازادی میدیا".

له‌ په‌یامه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رایگه‌یاندوه‌: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەسەر هەمان ڕێباز و دیدی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی دوانەی (نان وئازادی)  بۆ ڕوناکبیران ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، هەرئەم تێڕوانینە وایکردوە هەمیشە یەکێتی لەهەر شوێنێک بوبێت کەشی ئازادی ڕۆژنامەگەری ئازاد بەرفراوانتر بووە."

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی:

لەیادی ۱٢٦ ساڵەی  دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لەسەر  دەستی روناکبیری دوورە وڵات میقداد مەدحەت بەدرخان لەوڵاتی میسر , پیرۆزباییەکی گەرم دەکەین لەگشت ڕۆژنامەنوسانی کورد لەکوردستان یان لەهەرشوێنێکی جیهاندا کە لێبڕاوانە لە کایەی میدیا وفراوانکردنی ئازادی و دیموکراسیدا  خزمەت بە کوردەوارییەکی پێشکەوتوو دەکەن.     
   
ڕۆژی ۲۲ ی نیسان ۱۸۹۸ بەبڵاوکردنەوەی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تێکۆشان هاتەکایەوە تا لەو ڕێگەیەوە برەو بە خەباتی داکۆکیکردن لەمافەکانی گەلەکەمان بدرێت.       
   
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەسەر هەمان ڕێباز و دیدی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی دوانەی (نان وئازادی)  بۆ ڕوناکبیران ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، هەر ئەم تێڕوانینە وایکردوە هەمیشە یەکێتی لەهەر شوێنێک بوبێت کەشی ئازادی ڕۆژنامەگەری ئازاد بەرفراوانتر بووە.

 لەم یادەدا  پشتیوانی خۆمان بۆ گشت ڕۆژنامەنوسانی کوردستان  دووپاتدەکەینەوە لەدەستڕاگەیشتن بە زانیاری ڕاست و دروست وفراوانکردنی پانتایی ئازادی میدیا لە تەواوی کوردستاندا ، کاری میدیا خزمەتێکی گشتی کۆمەڵی کوردەوارییە شایانی دەستخۆشی وستایشە نەک دەستگیر و سەرکوتکردن و ڕامکردنی هەواڵ و زانیاریەکانیان بۆ رای گشتی .                   

مەکتەبی  سیاسی                                
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


PM:10:54:21/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت