له ئاكرێ و زاخۆ دوو منداڵ به رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
لە دوو رووداوی ھاتوچۆی جیاجیادا كه له یەکێکیان لە ئاكرێ و ئه‌وی دیكه‌ش له زاخۆ روویاندا، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ راگه‌یاند رووداێكی هاتوچۆ له كاتژمێر 4:30 خوله‌ك روویداوه‌و تیایدا ئۆتۆمبیلێك له گەڕەکی ئالەیی خۆی بە مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵدا به‌ناوی (س. م. م.) كێشاوه‌و مێردمنداڵه‌كه گیانی لەدەستداوە.
سه‌باره‌ت به رووداوی دووه‌میش پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی باسی له‌وه كردوه كه رووداوه‌كه كاتژمێر 6 لە نزیک کەمپی با‌جد کەندالا روویداوه‌و تیایدا ئۆتۆمبێلێک خۆی بە منداڵێکی نۆ ساڵان بە ناوی (ئـ. ئـ. م.)دا کێشاوە و گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی هه‌ردوو ناوچه‌كه رایانگه‌یاندوه كه شوفێری ھەردوو ئۆتۆمبێلەکە بۆ لێکوڵینەوە دەستبەسەر کراون.
PM:10:06:21/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت