خانمە چالاکوانێکی کوردی شاری سنە بە 10 ساڵ زیندانی سزادرا
سۆما پوورمحەممەدی
وێستگهنیوزـ
سۆما پوورمحەممەدی، چالاکوانی مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان و وانەبێژی ئەنجومەنی فێرکاریی زمانی کوردیی "نۆژین"ی سنە، لەلایەن دادگەی پارێزگای سنەوە، سزای 10 ساڵ زیندان و ساڵێک دوورخستنەوەی بۆ شاری کرماشان بەسەردا سەپێندرا.
ئیدریس مینبەری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجوومەنی نۆژین و هاوسهری سۆما پوورمحەممەدی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت؛ "رۆژی شەممە دەسەڵاتی دادوەری ئێران، ئەو سزایەی بەسەر هاوژین و هاوخەباتەکەی دەرکردووە".
سۆما پوورمحەممەدی لەگەڵ هەریەک لە وانەبێژانی زمانی کوردی، زارا محەممەدی، سەیوان ئیبراهیمی و ئیدریس مینبەری، چەندین ساڵە لە بواری فێرکاریی زمانی کوردی بە منداڵان و گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای سنە چالاکن و تا ئێستا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و تۆمەتی جیاوازیان خراوەتە پاڵ.
AM:09:56:21/04/2024
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت