ئاگر له مۆڵێكی ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت كه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
ئاگرێكی گه‌وره له مۆڵێكی ناحیه‌ی عه‌ربه‌تی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی كه‌وته‌وه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، نزیکەی کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2024، ئاگر لە مارکێتێکی ناو هادی مۆڵ لە شارەدێی عەربەتی سەربەپارێزگای سلێمانی کەوتوەتەوە.
باسی له‌وه‌شكرد، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، ئێستادا تەنیا دووکەڵی ئاگرەکە ماوە و رێگریکراوە ئاگرەکە تەشەنەبسەنێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ئاگرەکە و تا ئێستاش زەرەر و زیانەکان نەزانراون.
AM:09:22:21/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت