ته‌رمی كوڕ و باوكه‌ خنكاوه‌كه‌ی كۆیه‌ ده‌رهێنرانه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ هاوڵاتی "شێرزاد ڕەفیق و کوڕەکەی " لەگوندی سماق شیرینی سەربە ناحیەی دێگەڵەی سنوری قەزای کۆیە لەئاودا خنکان .

دوای هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی، ئه‌مشه‌و تەرمەکانیان ده‌رهێنرانه‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشکی دادی کۆیە كراون.

ئه‌وه‌ش له‌كتێكدایه‌ كه‌ گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە راگەیاندبوو، باوک و کوڕێک لە گوندی سماق شیرینی سەر بە ناوچەی دێگەڵەی سنووری کۆیە لە گۆمێکدا خنکاون.

بە وتەی کەسوکارەکەیان، لەوکاتەی ئەو باوک و کوڕە لەسەر گۆمێک راوەستابوون منداڵەکە خۆی هەڵدابووە ناو گۆمەکە و باوکیشی هەوڵی رزگارکردنی دابوو، بەڵام هەردووکیان خنکاون.

باسیان لەوەشکردووە، دوای ماوەیەک لە دیارنەمانیان تەرمی کوڕ و باوکەکە بەیەکەوە کە منداڵەکە لە باوەشی باوکیدا بووە لە گۆمەکەدا دۆزراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراون.


PM:11:51:20/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت