ئه‌و تاقه كچه‌ی له هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسەر ئیسرائیل برینداربوو دۆخی ته‌ندروستیی باشتره
وێستگه نیوزـ
دۆخی ته‌ندروستی ئه‌مینه كچه فه‌له‌ستینییه‌كه باشتره كه تاقه كه‌سێكه له بۆردومانه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل بریندار بوو.
ئه‌مینه ئه‌لحه‌سونی، كچێكی فه‌له‌ستینی ته‌مه‌ن 7 ساڵانه، كاتێك ئێران به زیاد له 300 موشه‌ك و درۆن، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیسرائیل، له‌و هێرشه‌دا ئه‌مینه تاقه كه‌سێكه به هۆی پارچه‌ی موشه‌كێكه‌وه كه به‌سه‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت، به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2024، نه‌خۆشخانه‌ی سۆرۆكا رایگه‌یاند، دۆخی ته‌ندروستی ئه‌مینه، كه‌مه‌كێك باشتر بووه كه پێش هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، به‌هۆی بۆردومانی موشه‌ك و درۆنی ئێرانییه‌وه، بریندار بوو. ئه‌و ئێستا خۆی ده‌توانێت هه‌ناسه ده‌دات، به‌ڵام حاڵه‌ته‌كه‌ی هێشتا مه‌ترسیداره.
هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌كه باس له‌وه ده‌كات، برینداربوونی سه‌ری ئه‌مینه، زۆر مه‌ترسیدار بوو، ئه‌و حاڵی حازر جارێ هه‌ر له یه‌كه‌ی چاودێری چڕی منداڵانه.
محه‌مه‌د باوكی ئه‌مینه ده‌ڵێت: "دۆخی ته‌ندروستی باشتربووه، ئێمه به‌وه دڵخۆشین، برینداربوونی ئه‌مینه زه‌برێكی به‌هێز بوو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه. ئێستا منداڵه‌كان ته‌نانه‌ت له ماڵه‌وه ناخه‌ون، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه و له رێڕه‌وه ئاوییه‌كاندا ده‌خه‌ون و ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "منداڵه‌كان هه‌مو شتێكیان بیست. نازانم چی له‌م بارودۆخه بكه‌م. پشت به‌خوا بارودۆخه‌كه باشترده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه قه‌ڵغانمان هه‌بوایه (دروع)، ئه‌وا ده‌كرا ئارامتر بین".
محه‌مه‌د له‌سه‌ر وته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و باس له‌وه ده‌كات كاتێك ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، به‌هۆی لێدانی زه‌نگی ئاگاداركرنه‌وه، له خه‌و هه‌ڵده‌سن، په‌ناگایه‌ك یان شوێنێكی سه‌لامه‌تیان نه‌بووه رووی تێبكه‌ن. سه‌روه‌ختێك زه‌نگه‌كه لێده‌دات، محه‌مه‌د ده‌توانێت چوار له منداڵه‌كانی له خانووه‌كه‌ی بێنێته ده‌ره‌وه و بیانخاته ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی. به‌ڵام كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "ئه‌مینه"ش بێنێته ده‌ره‌وه، پارچه‌ی موشه‌كه‌كه به‌ر خانووه‌كه ده‌كه‌وێت.
PM:10:31:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت