كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌نگی له‌سه‌ر بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا دا
وێستگه نیوزـAFP
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌نگی داوه به ترخانكردنی 61 ملیار دۆلار بۆ پشتیوانیكردن له ئۆكرانیا له‌و جه‌نگه‌ی كه دژ به روسیا هه‌یه‌تی.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆنگرێسی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی داوه به‌وه‌ی به به‌های 61 ملیالر دۆلار هاوكاریی گه‌وره و زه‌به‌لاح بۆ بواری ئابوری و سه‌ربازی پێشكه‌شی ئۆكرانیا بكات.
هاوكات دوای ئه‌و بریاره ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا خۆشحاڵیی خۆی به‌و پشتیوانییه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه.
ده‌ه‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه چه‌ند مانگێكه مشتومری توندی له‌ناو كۆنگرێس له‌سه‌ره، دواجار و دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاش ده‌نگی له‌سه‌ر بدات، ئینجا هاوكارییه‌كه ده‌چێته بواری جێببه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆیدا، كۆنگرێس ئه‌مریكا ده‌قێكی په‌سه‌ند كرد كه دژی چینه له به‌رژه‌وه‌ندیی تایوانه، به‌پێی ئه‌و ده‌قه ئه‌مریكا و تایوان وه‌به‌رهێنان له بواری ژێرده‌ریایی به بری 8 ملیار دۆلار ده‌كه‌ن و واشنتن له‌و بواره‌دا هاوكاری پێشكه‌ش به تایوان ده‌كات.
هه‌ر له بریارێكی دیكه‌ی دژ به چین، كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌قێكی دیكه‌ی په‌سه‌ند كرد كه كارئاسانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی تیك تۆك له ئه‌مریكا ده‌كات، ده‌قه‌كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تیك تۆك په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ، كه كۆمپانیای "بایت دانس"ی چینییه، نه‌برێت، ئه‌وا ئه‌و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه له ئه‌مریكا قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا تیك تۆك به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن گوایه به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه سیخوری به‌سه‌ر 170 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئه‌مریكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی چین كراوه.
PM:09:41:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت