ڤیدیۆ..چركه‌ساتی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك و خنكانی 58 كه‌س له کۆنگۆ
وێستگه نیوزـ
به‌له‌مێكی گه‌وره كه له ته‌خته دروستكرابوو، ده‌یان كه‌سی له‌سه‌ر بووه‌و دوای چه‌ند خوله‌كێك له به‌ڕێكه‌وتنی، له ئاوی رووبارێكی كۆنگۆ تێكشكا و به‌هۆیه‌وه 58 كه‌س خنكان.
ڤیدیۆكه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و به‌له‌مه ته‌خته‌كه ویستویه‌تی به رووباری ئۆبانجۆی له له كۆنگۆ به‌ره‌و رووبارێكی دیكه بروات، به‌ڵام له‌پر تێكشكاو زۆربه‌خێرایی نوقمی ئاوه‌كه بوو.
ئه‌وانه‌ی له كه‌ناری رووباره‌كه ڤیدیۆی نقومبونه‌كه‌یان گرتووه، وتویانه كه نزیكه‌ی 250 كه‌س له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه بوون و سه‌رنشینه‌كان ویستویانه بۆ ئاماده‌بوون له پرسه‌یه‌ك به رووباره‌كه‌دا بپه‌ڕنه‌وه.
PM:09:01:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت