ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار نه‌كراوه
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ره‌تیكرده‌وه لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن گه‌یشتبێتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار و پێی وایه دۆخی كه‌ركوك ئاڵۆزه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ش له به‌غدایه.
محه‌مه‌د حافز ئیبراهیم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر پشكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند: هێشتا له كه‌ركوك دۆخه‌كه وه‌ك خۆیه‌تی و هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش كه له سۆشیال میدیا ده‌وترێت، راست نییه.
وتیشی: كێشه گه‌وره‌كه له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكدایه، هیچ كام له كورد و عه‌ره‌ب نایانه‌وێت سازش بكه‌ن و پۆسته‌كه‌یان بۆخیان ده‌وێت، بۆیه قه‌یرانه‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ده‌وترێت، دووره له راستییه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتیشی: دۆخه‌كه له كه‌ركوك زیاتر ئاڵۆز بوه‌و به ده‌ستوه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌غدا نه‌بێت، پۆستی پارێزگاری كركوك و پۆسته‌كانی دیكه یه‌كلایی نابنه‌وه.
به‌پێی دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب 6 كورسی و توركمانیش 2 كورسیی هه‌یه كه له‌پشتی عه‌ره‌به‌كانه، كوردیش 7 كورسیی هه‌یه و كورسییه‌كی مه‌سیحییه‌كانیش له‌پشتیانه، به‌وه‌ش هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد و عه‌ره‌ب له كه‌ركوك له كۆی 16 كورسیی ئه‌نجومه‌ن خاوه‌نی 8 كورسین و هه‌ریه‌كه‌یان پێویستیان به كورسییه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی 50+1 تا حكومه‌نی خۆجێیی پێكبهێنن.
PM:08:21:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت