وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ خه‌رجكردنی سێ موچه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاراسته‌ی دادگای فیدڕاڵی كرا
وێستگه نیوزـ
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر خه‌رجكردنی سێ موچه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه، ئه‌ویش وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی دادگای فیدڕاڵی كردوه تا پرسی ئه‌و سێ موچه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه.
سۆران عومه‌ر، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "دوای وەڵامی سەرۆک وەزیران لەسەر سێ موچە نەدراوەکەی ساڵی ٢٠٢٣، بابەتەکەم ئاراستەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو سێ موچەیه کە پێویستە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) بدرێتەوە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵاتی. "
ده‌شڵێت: "وەرنەگرتنی سێ مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ( ١٠-١١-١٢)ی ساڵی ٢٠٢٣ بووە هۆکاری دوو سکاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی و دەرچونی بڕیاری ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) کە تیایدا پێدانی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە هەرێمی کوردستان، خستە ئەستۆی حکومەتی عێراقی بەڕێگای توطین."
سۆران عومه‌ر وێنه‌یه‌كی له نوسراوه‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "بەنوسراوی ژمارە (٧٠٢/د لە٢٥/٢/٢٠٢٤) هاوپێچ بەواژۆی (٢٥) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشت بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەداهاتی نانەوتی ئەو سێ موچەیەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن."
ده‌شڵێت: نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەنوسراوی ژمارە ( ٣٠٠٢/٢٤١٠٢٧٣ لە ٢٧/٣/٢٠٢٤) لەوەڵامدا بۆ ئەم بابەتە پابەندیی خۆی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ئەو بابەتە راگه‌یاندوه.
PM:05:51:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت