نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانی ته‌واوی سه‌ردانه‌كه‌ی سودانین بۆ ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەرێمی کوردستان پشتیوانیی ته‌واوی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا راگه‌یاند كه له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامی ده‌دات.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە رایگه‌یاند: "ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانە دەکەین و دڵنیاین بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ لەبەرچاو دەگیرێت."
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت كه محەمه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و، بڕیارە ئەمڕۆش لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌و په‌یامه‌یدا هیواشی خواستوه "کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ببنە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات."
بەپێی ئەجێندای سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی، شاندە باڵاکەی عێراق لە کە 13ی ئەم مانگە گەیشتنە ئەمریکا و تا 19ـی نیسان لەو وڵاته دەبن، له كۆبونه‌وه‌كانیشی له‌گه‌ڵ بایدن و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌مریكا، دۆسیەی سیاسی و ئابووری و سەربازی و ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ تاوتوێ ده‌كرێن.
PM:02:56:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت