جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: سەرۆکایەتیی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە لە وادەی خۆیدا

‌جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سەرۆکى هەرێم

وێستگه‌نیوزـ

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سەرۆکى هەرێم رایگەیاند، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

جەعفەر شێخ مستەفا، بە کەناڵ8ی راگەیاند: سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان پابەندە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتى دیاریکراوی خۆیدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەمووکات وادەى دیاریکردووە بەڵام بە ویستى ئەو نەبووە کە هەڵبژاردن بەڕێوەنەچووە.

جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم وتیشی: "سەرەتا پێویستبوو هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا ئەنجامبدرایە بۆئەوەى ئەم بۆشاییە یاساییەى ئێستا دروستنەبووایە، سەرۆکى هەرێمى کوردستانیش چەندجارێک وادەى هەڵبژاردنى دیاریکردووە، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى کۆمسیۆن و رێکنەکەوتنى لایەنەکان هەڵبژاردن ئەنجامنەدراوە".

لەبارەی کۆبوونەوەی حزبە کوردستانییەکانیشەوە، جێگری سەرۆکی هەرێمى کوردستان وتی: "داواى کۆبوونەوەمان لەگەڵ حزبەکان کردووە، کۆبوونەوەکەش لەگەڵ بەرپرسی یەکەمى حزبەکان دەبێت، بەڵام تا ئێستا وادەکەی دیارینەکراوە".

جێگری سەرۆکی هەرێم باسی له‌وه‌شكرد، یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لیستى كاندیده‌کانى پێشکەشى کۆمسیۆن کردووە و لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا بەڕێوەبچێت.


AM:11:33:15/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت