بەهۆى لافاوەوە لە عومان 12 کەس گیانیانلەدەستدا
دیمەنێکی لافاوەکە
وێستگهنیوزـ
بەهۆى ئەو شەپۆلى بارانبارینەى بەشێکى وڵاتانى کەنداوى عەرەبى گرتەوە، لافاو لە شانشینى عومان دروستبووە و بەهۆیەوە تا ئێستا 12کەس گیانیانلەدەستداوە.
حکومەتى ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، بەهۆى شەپۆلى بارانبارینەوە 12 کەس گیانیانلەستداوە، کە نۆیان منداڵن و پێنج کەسیش بێسەروشوێن بوون.
باس لهوهشكراوه، زیانەکانى لافاوەکە بە ملیۆنان دۆلار بووە و ژمارەیەکى زۆر خانوو، ئۆتۆمبێل، قوتابخانە، مزگەوت و پرۆژەى خزمەتگوزارى زیانیان بەرکەوتووە.
جەختلەوەشکراوەتەوە، ناوچەکانى رۆژهەڵاتى وڵاتەکە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و هەندێجار خێرایی با 220 کیلۆمەتربووە لە کاتژمێرێکدا.
شەپۆلێکى بارانبارین وڵاتانى کەنداوى عەرەبى گرتووەتەوە و دەستەى کەشناسیى عێراق رایگەیاند، شەپۆلەکە کاریگەرییەکى ئەوتۆى لەسەر عێراق نابێت.
AM:09:27:15/04/2024
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت