فرانس پرێس: گروپی G7 ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێرانی بۆسه‌ر ئیسرائیل كرد
وێستگه نیوزـAFP
سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له گروپی G7 ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئێرانیان كرد كه كردیه سه‌ر ئیسرائیل و داوایان له لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ و هێرش كرد دان به‌خۆیاندا بگرن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكره‌وه: شارل میشال، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یاندوه كه وڵاتانی گروپی G7 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڤیدیۆییان ئه‌نجامداوه‌و به تێكڕا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ئێرانیان كرد و داوایانكرد هه‌رچی زووه سنورێك بۆ قه‌یرانی غه‌ززه دابنرێت.
وڵاتانی ئه‌ندام له‌و گروپه پێیان وایه كه راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست جیاوازی له دۆخه‌كه‌دا دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت بۆ دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی لوتكه‌ی داهاتووی رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌بێت.
PM:08:53:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت