هیوا عوسمان (گۆڕستانی چراكان)ی شێركۆ بێكه‌سی وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی
وێستگه نیوزـ
به‌منزیكانه خانه‌ی مه‌دا رۆمانه شیعری (گۆڕستانی چراكان)ی شێركۆ بێكه‌س به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوده‌كاته‌وه كه باس له چیرۆكی ئه‌نفال ده‌كات و هیوا عوسمان وه‌ریگێڕاوه.
سه‌باره‌ت به‌و رۆمانه شیعره، هیوا عوسمان ده‌ڵێت: له‌م شاكاره‌دا شێركۆ بێكه‌س هه‌موو چراكان و ئێسك و پروسكه‌كانی ناو به‌ندینخانه‌ی نوگره‌سه‌لمانی بینیوه‌و هه‌موو گوێی له هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه بووه كه چراكان و ئێسك و پوۆسكی قوربانیانی ئه‌نفال بۆیان گێڕاوه‌ته‌وه
ده‌شڵێت: هه‌موو پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م رۆمانه ئێستا له گۆڕدان و تائێستاش نازانن هۆكاره‌كه چی بوو، بۆیه برٍیاریاندا گه‌شته نوێیه‌كه‌یان ده‌ستپێبكه‌ن و ئه‌م پرسیارانه له ئێمه بكه‌ن كه له گۆڕدا نین له‌گه‌ڵیان: چی روویدا؟ چۆن روویدا؟ بۆ روویدا؟ زمانی كوردی هێشتا له پرسه‌ی ئه‌نفالدایه..به‌وهیوایه‌ی زمانی عه‌ره‌بی به‌دوای ئه‌و پرسیارانه‌دا بگه‌ڕێت.
كتێبه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی، له به‌شی خانه‌ی مه‌دا له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له 17-28ی نیسانی 2024 نمایش ده‌كرێت، هاوكات هیوا عوسمان سوپاسی هونه‌رمه‌ند زیا عه‌زاوی ده‌كات كه به‌رگی كتێبه‌كه و وێنه‌كانی ناوه‌وه‌ی نه‌خشاندوه، سوپاسی عه‌لی به‌دری-شی كردوه كه پێشه‌كیی بۆ كتێبه‌كه نوسیوه.
PM:08:31:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت