قوباد تاڵه‌بانی: ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری به‌نداوی باوه‌شاسوار بكرێت
وێستگه‌نیوز-
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی قایمقامیه‌تی كفری كۆبووه‌وه و داوایكرد له نزیكترین ماوه‌دا پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری به‌نداوی باوه‌شاسوار بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ردانی قایمقامییه‌تی كفری كرد و له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌رپرسانی ئیداری قه‌زاكه كۆبووه‌وه‌و دواتر سه‌ردانی به‌نداوی باوه‌شاسواری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2024 به‌ڕێوه‌چوو، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له ساهر عه‌لی جاسم وه‌ك قایمقامی نوێی كفری كرد.
پاشان باس له كێشه و گرفته ئیداری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه‌كه كرا و بڕیاردرا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له سنووره‌كه به تایبه‌ت له بواری رێگاوباندا جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی داوای له به‌رپرسانی ئیداری قه‌زاكه كرد هه‌موو جۆره كارئاسانییه‌ك بكه‌ن بۆ باشتر خزمه‌تكردن و جێبه‌جێكردنی داواكاری هاوڵاتییان و شێوازی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خزمه‌تخواز باشتر بكرێت.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به یاوه‌ری ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم و جه‌لال شێخ نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ردانی به‌نداوی باوه‌شاسواری كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌دا تاووتوێی رێكاره‌كان و چۆنییه‌تی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه كرا و داوایكرد ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار به هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له نزیكترین ماوه‌دا پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری به‌نداوی باوه‌شاسوار بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و راشیگه‌یاند كه رێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌زووترین كات ته‌واو ده‌بن كه چه‌ندین هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و ده‌بێته هۆكارێك بۆ په‌ڕه‌پێدانی ژێرخانی ئابووری ده‌ڤه‌ره‌كه.
PM:05:52:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت